Accessibility links

هۆڵەندا " بێزارە " لە بڕیارەکەی ئەمەریکا دژ بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی


هۆڵەندا " بێزاری " خۆی دەربڕی سەبارەت بە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ ڕێگە پێدان بە سەپاندنی سزا بەسەر کارمەندانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا.

ئەم بڕیارەی سەرۆک ترامپ پێدەچێت ببێتە هۆی سڕکردنی سەرمایەی ئەو کارمەندانەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کە بەشدارن لە لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەگەری هەبوونی تاوانی جەنگ لە ئەفغانستان.

وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ستێف بڵۆک چەند کاتژمێرێک دوای بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ لە تویتەر نوسیویەتی " زۆر بێزارین لە ڕێوشوێنەکانی ئەمەریکا، هۆڵەندا پشتیوانی لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکات و بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی. دادگای تاوانی نێودەوڵەتی زۆر پێویستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی خۆدزینەوە لە سزاکان و پشتیوانیکردن لە سەروەری یاسای نێودەوڵەتی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG