Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت دەیەوێت سەرجەم هێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دووبارە جەختی لەوە کردەوە دەیەوێت سەرجەم هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە، بەڵام ئەوەشی خستەڕوو کاتی کشانەوەکەی دیارینەکردووە.

سەرۆک ترامپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی وتی " 19 ساڵە لەوێین، بەڵێ پێم وایە ئیتر بەسە، هەمیشە دەتوانین بگەڕێینەوە ئەگەر بمانەوێت."

سەرۆک ترامپ سەبارەت بە کاتێکی دیاریکراو بۆ کشانەوەی هێزەکان وتی " هیچ کاتێکم دیارینەکردووە، لە نزیکترین کاتی گونجاودا، بە ماوەیەک دەکشێینەوە، بەڵام لە نزیکترین کاتی گونجاودا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG