Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت ڕێکەوتنی بازرگانی لەگەڵ چین " زۆر لەوە باشترە " کە پێشبینی دەکرد


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پێشوازی لە ڕێکەوتنە بازرگانییەکەی نێوان ئەمەریکا و چین کرد و وتی " زۆر لەوە باشترە " کە پێشبینیم دەکرد.

سەرۆک ترامپ وتی " ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ تەواوی وڵاتەکەمان ."

وتیشی " پێم وایە چین ئەوەی لە توانایدا دەیکات تاوەکو بیسەلمێنێت ئەو ڕێکەوتنەی واژۆ کراوە ڕێکەوتنێکی باشە. ئەو ڕێکەوتنە زۆر باشتر و گرنگترە لەوەی کە پێشبینیم دەکرد."

هەروەها سەرۆک ترامپ ئاماژەی بە پەڕەیەکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین کرد وتی لە ئێستادا باشترین پەیوەندییە و " چین ڕێزمان لێدەگرێت ".

سەرۆک ترامپ ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ جێگری سەرۆکی چین لیو هی ڕێکەوتنێکی بازرگانییان واژۆ کرد تیایدا جەنگی ئابووری نێوانیان ڕادەگرێت.

لەلای خۆیەوە سەرۆکی چین شی جینپینگ لە پەیامێکیدا بۆ سەرۆک ترامپ وتی ڕێکەوتنەکە سوودی دەبێت بۆ " ئەمەریکا و چین و کۆی جیهانیش."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG