Accessibility links

سەرۆک ترامپ داوا لە چین دەکات کاری زیاتر بکات سەبارەت بە پیۆنگیانگ و بازرگانی


بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بە نیازە لە سەردانەکەی مانگی داهاتوویدا بۆ چین داوا لە سەرۆکی چین شی جین پینگ بکات کاری زیاتر بکات لە هەوڵەکاندا بۆ وەستاندنی بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی کۆریای باکوور و هەروەها سەبارەت بە بازرگانیش.

بەرپرسێک بە ڕۆژنامەنوسانی وت سەرۆکی ئەمەریکا داوا لە چین دەکات بەتەواوەتی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێ بکات سەبارەت بە سزاکاننی سەر پیۆنگیانگ و هەنگاوی هاوبەش بنێن بۆ جێبەجێ کردنی ئەو سزایانە.

بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا ببێت وتی بەرەنگارنەبوونەوەی هەڕەشە ناوەکی و موشەکییەکەی کۆریای باکوور و بەرپەرچنەدانەوەی دەبێتە هۆی بچینە سەردەمێکی تاریکەوە. بەڵام وتیشی سەرۆک ترامپ زیاتر حەز بە چارەسەرێکی ئاشتیانە دەکات بۆ ڕەوشەکەی کۆریای باکوور.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG