Accessibility links

دانۆڵد تڕامپ دەڵێت نەتەوەیەکگرتووەکان وەک کڵابێک بۆ خەڵک وایە کە تێیدا "کاتێکی خۆشیان هەبێت."


دانۆڵد تڕامپ
دانۆڵد تڕامپ

بە گوێرەی ئاژانسی پەیامنێری ئاسۆشێتێدپرێش چەند ڕۆژ دوای ئەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەنگی دا ئوردۆگاکانی ئیسڕایلی لە کەناری ڕۆژئاوا و خۆرهەڵاتی ئورشەلیم مەحکوم بکات، دانۆڵد تڕامپ دووشەمە کاریگەر بوونی نەتەوەیەکگرتووەکانی خستە ژیر پرسیار، و دەڵێت ئەو ڕێکخراوە وەک کڵابێک بۆ خەڵک وایە کە تێیدا "کاتێکی خۆشیان هەبێت."

سەرۆکی هەڵبژێردراو لە سەر تویتر نووسی کە نەتەوەیەکگرتووەکان "تواناییەکی زۆری هەیە،" بەڵام "هەر وەک کڵابێکی لێهاتووە خەڵک تێیدا کۆببنەوە، لە گەڵ یەک بدوێن و کاتێكی خۆشێان هەبێت. زۆر جێگای داخە!"

رۆژی هەینی، تڕامپ هوشداریدا، "لە پەیوەندی لە گەڵ یو ئێن دا دوای ٢٠ی مانگی ١ی ساڵی نوێ مەسەلەکان جیاوازیان دەبێت،" کە مەبەستی ئەو ڕۆژەیە دەچێتە ئافیسی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

بڕیاری بەڕیوەبەرایەتی ئۆباما بۆ بەشداری نەکردن لە دەنگدانی رۆژی هەینی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای تڕامپی وەلا نا کە ئەمەریکا دەبوایە مافی ڤێتۆکردنی بە کارهێنابا و بە ئەم جۆرە کارێکی وای کرد کە بۆ ماوەی گەلێک ساڵان پەیوەندێکانی ئەمەریکا لە گەڵ ئیسڕایل بەرەو ساردی بڕوات.

XS
SM
MD
LG