بڕیار وایه دانلد تڕا‌مپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا، 2ی مانگی 9 له‌گه‌ڵ سه‌رۆکانی وڵاتانی جیهان سه‌باره‌ت به چاکسازی بنه‌ڕه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان وتووێژ بکات.
به پێی هه‌واڵی رۆیتێرز، بڕیار وایه به‌رنووسێک له پێشنیاره‌کانی ئه‌مەریکا بۆ چاکسازی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان که ده خاڵ ده‌گرێته خۆی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی واژوو بدرێته سه‌رۆکانی وڵاتانی جیهان که بۆ کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی به‌رپرسانی جیهانی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان گەیشتوونه‌ته نیویۆرک.
دانلد تڕا‌مپ له کاتی کێبه‌رکێکانی هه‌ڵبژاردن و دوای گه‌یشتن به پله‌ی سه‌رۆک کۆماریش چه‌ند جار له قەواره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و به‌شی ئه‌مه‌ریکا له بودجه‌ی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه بە تۆندی ڕەخنهی گرتوه. تڕا‌مپ له تۆندترین ڕەخنهیدا گوتویه‌تی ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بوه‌ته "شوێنێک بۆ کۆبونه‌وه، قسه کردن و ڕابواردن."
جێگای ئاماژه‌یه که ئه‌مه‌ریکا گه‌وره‌ترین یاریده‌ری ماڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه و 22 له سه‌دی بودجه‌ی 5.4 ملیارد دۆلاری دوو ساڵانه‌ی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه پێشکه‌ش ده‌کات.
نیکی هه‌یلی، نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیش پێشتر له شێوازی خه‌رج کردنی نه‌گۆنجاوی ئه‌م ڕێکخراویه ڕەخنهی گرتوه و داوای کردوه ئه‌م شێوزای خه‌رجکردنه بگۆڕدرێت.