Accessibility links

نوێنەری ئەمەریکا لە بەڕیتانیا: مانگی پێنج کاتێکی گونجاوە بۆ سەردانەکەی سەرۆک ترامپ بۆ بەڕیتانیا


نوێنەری ئەمەریکا لە بەڕیتانیا وودی جۆنسن وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەکرێت لە مانگی پێنجی ساڵی 2019 دا سەردانی بەڕیتانیا بکات، ئەمەش دەکاتە دوو مانگ دوای کشانەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

وودی جۆنسن بە ڕادیۆی بی بی سی بەڕیتانی وت " پێم وایە ئەوە کاتێکی گونجاوە."

لە مانگی حەوتدا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سەردانی بەڕیتانیای کرد سەرەڕای ئەوەی سەردانەکە فەڕمی نەبوو بەڵام چاوی بە شاژنە ئیلیزابێث کەوت.

جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا خاڵی گۆڕانکاری دەبێت لە سیاسەتی دەرەوەی بەڕیتانیا لەگەڵ جیهاندا لەکاتێکدا کە هەوڵدەدات دووبارە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەوروپادا پێکبهێنێتەوە و پەیوەندییە تایبەتییە کۆنەکانی لەگەڵ ئەمەریکادا توندتر بکاتەوە.

جۆنسن وتی " پێم وایە سەرۆک ترامپ حەز دەکات بێت بۆ بەڕیتانیا چونکە ئەوە وترا کاتێک کە لێرە بوو. بۆیە ئەگەر توانیمان شتێک بکەین ئەوا بە باوەڕی من شتێکی ئەرێنی دەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG