Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکا: سەرۆک ترامپ بەنیاز نیە بەمزووانە سەردانی بەریتانیا بکات


گەورە بەرپرسێکی ئەمەریکا ڕایگەیاند سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بەنیاز نیە بەمزووانە سەردانی بەریتانیا بکات بەڵام سەرۆک دەکرێت ڕای خۆی بگۆڕێت سەبارەت بەو بابەتە.

وتەبێژێکیش بەناوی سەرۆک وەزیری بەریتانیا تێریزا مەیەوە وتی حکومەتی بەریتانیاش ئاگاداری هیچ پلانێکی سەرۆک ترامپ نیە بۆ ئەوەی بەمزووانە سەردانی وڵاتەکە بکات.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بەریتانیا بڵاویان کردەوە سەرچاوەکانیان لە حکومەتی بەریتانیا ئاگاداریان کردوونەتەوە لەوەی کە لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا سەرۆک ترامپ سەردانی کۆمەڵگەیەکی وەرزشی گۆڵف دەکات لە سکۆتلەندا.

وتەبێژێکیش بەناوی تێریزا مەیەوە بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئاگاداری هیچ پلانێکی سەرۆکی ئەمەریکا نین بەمزووانە سەردانی بەریتانیا بکات."

وتیشی سەرۆک ترامپ بانگهێشتەکەی حکومەتی بەریتانیای قبوڵ کردووە بۆ ئەوەی سەردانی وڵاتەکە بکات بەڵام وردەکارییەکان لە کاتی خۆیدا بڵاودەکرێنەوە.

کاربەدەستێکی تری بەریتانیا وتی هیچ پلانێکی ڕوون نیە سەبارەت بە سەردانی سەرۆک ترامپ بۆ بەریتانیا. کاربەدەستێکی تریش وتی ئاگاداری هیچ پلانێکی سەرۆک ترامپ نیە بۆ ئەوەی بەمزووانە سەردانی بەریتانیا بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG