Accessibility links

دانۆڵد تڕامپ "تێرۆرسمی ئیسلامی" بە هۆکاری توند و تیژی لە ئانکارا و ئاڵمان دەزانێت


دانۆڵد تڕامپ

دانۆڵد تڕامپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا تێرۆرستەکانی لایەنگری ئیسلامی بە هۆکاری توند وتیژییەکانی ئەم دواییانە لە تورکیا و ئاڵمان زانی و بەڵێنی دا کە تۆڕەکانی توند و تیژی ناوچەیی و جیهانی لە بەر یەک هەڵوەشێنێت.

بە گوێرەی ئاژانسی پەیامنێری ئاسۆشێتێدپرێس، بەڕیز تڕامپ گوتی کە تاقمی داعش و "تێرۆرستەکانی دیکەی ئیسلامی لە جیهادی جیهانی خۆیان، درێژە بە کوشتی مەسیحی یەکان لە کۆمەڵگای خۆیان و شوێنە پێرۆزەکانی دیکە درێژە پێدەدەن."

دووشەمە لە ئانکارا باڵیۆزی ڕووسیا لە تورکیا کەوتە بەر هەوڵێکی تێرۆرستی و بە دەسترێژ کوژرا. هێڕشبەرەکە ئەندامی پولیسی دژە سەرهەڵداوی تورکیا بوو کە لە لایەن پولیسەوە کوژرا. بەڕیز تڕامپ ئەو ڕووداوەی وەک "پێشێلکردنی مافەکانی مەدەنی" ناوزەد کرد و گوتی "تێرۆرستێکی توندڕەوی ئیسلامی" ئەو باڵیۆزەی تێڕۆر کردووە.

پێتەختی ئاڵمانیش دیمەنێکی هێرشێکی خوێنباری بە خۆیەوە بینی کە تێیدا دەزگایەکی کامیۆن خۆی کرد بە نێو بازاڕێك کە بە بۆنەوەی پشوودانی ساڵی نوێی زاینی لە پێتەختی ئاڵمان پێک هاتبوو، سەرئەنجام ١٢ کەس تێیدا کوژران.

وەزیری کاروباری نێوخۆی حکومەتی ئاڵمان، گومانلێکراوی سەرەکی وەک پەناخوازێكی ٢٣ ساڵەی پاکستانی ناساند کە ساڵی ڕابردوو هاتبوە ئاڵمان. بە ئەو حاڵەش، پولیسی ئاڵمان دڵنیا نیە کە داخوا ئەو پاکستانییە شۆفێری کامیۆنەکە بۆت یان نا.

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە دەمێکدا ئەو دوو ڕووداوی مەحکوم کرد کە لێکۆڵینەوکانی کاربەدەستانی دوو وڵاتی ئاڵمان و تورکیا سەبارەت بە ئەم دوو ڕووداوە جیایە، هەروا درێژەیان هەیە.

XS
SM
MD
LG