Accessibility links

سەرۆک ترامپ کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق ڕادەگەیەنێت


بەرپرسێکی باڵای بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانی وت سەرۆک ترامپ ڕۆژی چوارشەممە کەمکردنەوەی زیاتری هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق ڕادەگەیەنێت.

وتیشی دوابەدوای ئەوەش لە ڕۆژانی دواتردا ڕاگەیەندراوێکی دیکە بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان.

لە چوارچێوەی شەڕی دژ بە ڕێکخراوی داعشدا، ئەمەریکا نزیکەی 5200 سەربازی لە عێراقدا بڵاوکردۆتەوە. مانگی ڕابردوو بەرپرسێکی ئەمەریکی وتی واپێشبینی دەکرێت لە مانگەکانی داهاتوودا ئەمەریکا نزیکەی سێیەکی هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە.

هەروەها لە ئەفغانستانیش نزیکەی 8600 سەربازی ئەمەریکی هەن،مانگی ڕابردوو سەرۆک ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەدا واشنتن بەنیازە ئەو ژمارەیە کەم بکاتەوە بۆ نزیکەی 4000 سەرباز .

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG