Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت لە مانگی یانزەدا سەردانی ژاپۆن و کۆریای باشوور و چین دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی لە مانگی یانزەدا سەردانی ژاپۆن و کۆریای باشوور و چین دەکات و وتیشی گەشتەکەی لەوانەیە ڤیێتنامیش بگرێتەوە لەمیانەی ئامادەبوونی لە کۆنگرەی هاریکاری ئابووریی وڵاتانی ئاسیا و زەریای هێمن.

سەرۆک ترامپ ئاماژەی بەوەدا بانگهێشت کراوە بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئەمەریکا و وڵاتانی ئاسیادا لە فیلیپین بەڵام دڵنیا لەوەی ئامادە دەبێت یان نا.

سەرۆک ترامپ وتی " لە مانگی یانزەدا هەموومان دەچین بۆ ئاسیا، سەردانی ژاپۆن و کۆریای باشوور دەکەین و لەوانەشە بۆ کۆنگرەکە بچین بۆ ڤیێتنام."

سەبارەت بە کۆبوونەوە لوتکەکەی ئاسیان لە فیلیپین وتی " سەیری بابەتەکە دەکەین."

لە مانگی چواردا جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ جاکارتا ڕایگەیاند سەرۆک ترامپ ئامادەی کۆبوونەوە لوتکەکانی فیلیپین و ڤیێتنام دەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG