Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکی: سەرۆک ترامپ لەوانەیە لە مانگی یانزەدا سەردانی چین بکات


بەرپرسێکی ئەمەریکی وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە مانگی یانزەدا لە میانەی یەکەم سەردانی فەڕمیدا بۆ ئاسیا سەردانی چین دەکات کە ئەوەش لەنێوەندی گرژییەکاندا دێت لەگەڵ کۆریای باکووردا.

واشنتن و هاوپەیمانەکانی وتیان پێویستە چین فشارێکی زۆر بخاتە سەر هاوپەیمان و هاوبەشە ئابوورییەکەی کە کۆریای باکوورە بۆ ئەوەی واز لە بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی بهێنێت.

سەرۆکی چین شی جین پینگ لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ئەمەریکا لە مانگی چواردا بانگهێشتی سەرۆک ترامپی کرد سەردانی چین بکات. هەروەها لە کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمەڵەی بیستدا دووبارە چاویان بەیەکتر کەوتەوە.

وابڕیارە لە مانگی یانزەدا سەرۆک ترامپ ئامادەی کۆبوونەوەی لوتکەی ئەمەریکا و وڵاتانی باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا ببێت لە فیلیپین و هەروەها ئامادەی کۆبوونەوەی هاریکاری ئابووری وڵاتانی ئاسیا و زەریای هێمن ببێت لە ڤیێتنام.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG