Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت بەنیازە ڕۆژی سێشەممە پلانی ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕابگەیەنێت


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی بەنیازە هەفتەی داهاتوو پێش سەردانەکەی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو بۆ واشنتن پلانی ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕابگەیەنێت.

سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت لەوانەیە لە سەرەتادا کاردانەوەی فەڵەستینیەکان نەرێنی بێت، بەڵام ڕوونی کردەوە کە دواتر لە قازانجی فەڵەستینیەکان دەبێت.

وتی " پلانێکی زۆر باشە. پلانێکە لە ڕاستیدا سەرکەوتوو دەبێت."

نەبیل ئەبو ڕودەینە گوتەبێژی مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینیـیەکان لەم بارەیەوە گوتی هۆشداری بە ئەمەریکا دەدەن کە نابێت هیچ هەنگاوێک بنێت شەرعیەتی نێودەوڵەتی پـێشێلبکات. گوتیشی ئەگەر پـلانەکە بەو شێوەیە ڕابگەیەندرێت کە پـێشتر لەلایەن فەڵەستینیـیەکانەوە ڕەتکراوەتەوە، ئەوا سەرکرایەتی فەڵەستینیـیەکان کۆمەڵێک ڕێوشوێن دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی مافە ڕەواکانیان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG