سەرچاوەیەک وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێثەر ناورێتی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی ببێتە نوێنەری واشنتن لە نەتەوە یەکگرتووەکان.
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی بڕیارەکە لەوانەیە ڕۆژی هەینی ڕابگەیەنرێت.
تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوز لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە سەرۆک ترامپ بەیانی ڕۆژی هەینی تویتێک بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە دیاریکردنی هێثەر ناورێت وەکو نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و جێی نیکی هەیڵی دەگرێتەوە کە ناوبراو مانگی 10 دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز