Accessibility links

ڕۆژی سێشەممە سەرۆک ترامپ بڕیار لەسەر ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران دەدات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وابڕیارە ڕۆژی سێشەممە بڕیاری خۆی بدات سەبارەت بەوەی کە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێراندا دەمێنێتەوە یاخوود دەکشێتەوە لێی.

سەرۆک ترامپ هەتاکوو ڕۆژی شەممەی داوە بە خۆی تاوەکو بژاردەکەی دیاری بکات سەبارەت بەوەی سزاکانی ئەمەریکا بسەپێنێتەوە بەسەر کەرتی نەوتی ئێران و بانکی ناوەندیدا. ئەو سزایانە و کۆمەڵێک سزای دیکەی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی دیکە بۆ سەر ئێران بۆ ئەوە بوون کە فشار بخەنە سەر ئێران تاوەکو دەستبەرداری بەرنامە ناوەکییەکەی بێت.

ئێران سووربوو لەسەر ئەوەی بەرنامە ناوەکییەکەی تەنها بۆ کاری ئاشتیانە بووە، وەکو بەشێکێش لە ڕێکەوتنەکەی ئەمەریکا و چین و بەڕیتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ڕوسیا لەگەڵ ئێراندا، هەموویان ڕازیبوون بەوەی سنوورێک دابنێن بۆ چالاکییە ناوەکییەکانی ئێران و لە بەرامبەردا ئەو سزایانە لاببرێن کە زیانێکی زۆری گەیاندبوو بە ئابووری ئێران.

سەرۆک ترامپ لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە بڕیارەکەی سەبارەت بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە ڕادەگەیەنێت.

جێی ئاماژەیە سەرۆک ترامپ هەمیشە ڕەخنەی لە ڕێکەوتنەکە گرتووە و بە ڕێکەوتنێکی زۆر خراپ ناودێری کردووە، یەکێک لە ڕەخنەکانی سەرۆک ترامپ لە ڕێکەوتنەکە ئەوەیە کە تیایدا باس لە موشەکە باڵیستییکیەکانی ئێران نەکراوە و هەروەها باس لە بەرپرسیارێتییەکانی ئێرانیش نەکراوە.

لەگەڵ ئەم ڕاگەیاندنەی سەرۆک ترامپدا، سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی وتی ئێران ئارەزووی ئەوە دەکات لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا بمێنێتەوە ئەگەر وڵاتانی دیکەی ناو ڕێکەوتنەکە بمێننەوە تیایدا.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG