Accessibility links

سەرۆک ترامپ هەڕەشەی ڕووخاندنی ئابووری تورکیا دەکات


بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامێکی خێرا و دەگمەنی لێکەوتەوە.

بەرپرسانی ئەمەریکی دەڵێن نەدەبوو بەو شێوەیە کۆتای پێبێت.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان بەرگری لە بڕیارەکەی کرد و وتی " ویستوویەتی کۆتایی بە جەنگە ناکۆتاکان بهێنێت."

سەرۆک ترامپ کاتێک لەلایەن ڕۆژنامەنووسێکەوە پرسیاری لێکرا سەبارەت بە بەڵێنەکەی سەرۆکی تورکیا بۆ لەناوبردنی کوردەکان، سەرۆک ترامپ لە وەڵامدا هەڕەشەی لەناوبردنی ئابووری تورکیای کرد ئەگەر ئەوە ڕووبدات.

سەرۆک ترامپ وتی " لەڕاستیدا بیر لە شتێکی زۆر قورستر دەکەمەوە لە سزا سەپاندن قورستر، ئەگەر ئەردۆگان بەشێوەیەکی مرۆییانە کارنەکات."

وتی " ئەگەر نادادپەروەرانە بیکات ئەوا باجێکی زۆرە گەورەی ئابووری دەدات. هەموو ئابووری تورکیا لەناودەبەم، پێشتر ئەوەم کردووە کاتێک قەشە برونسنیان دەستگیرکردبوو، هیوادارم ژیرانە مامەڵە بکات."

XS
SM
MD
LG