Accessibility links

سەرۆک ترامپ دووبارە هەڕەشەی داخستنی سنووری مەکسیک دەکاتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دووبارە ‌هەڕەشەی داخستنی سنووری ئەمەریکای لەگەڵ مەکسیک کرد، بەڵام ئەمجارە داوای لە کۆنگرێس کرد بەزووترین کات ڕێوشوێن بگرێتەبەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆچ و کەلێنە ئەمنییەکاندا و ئاماژەی بەوەدا ئەو کەلێنانە باری نائاسایی نیشتیمانی دروست دەکات.

سەرۆک ترامپ لە تویتەر نوسی " پێویستە لەسەر کۆنگرێس کۆببێتەوە و بەزووترین کات ئەو کەلێنانە پڕبکاتەوە کە لەسەر سنوور هەن، ئەگەر هیچ ڕێوشوێنێک نەگرێتەبەر ئەوا سنوورەکە یاخوود بەشێکی زۆری دادەخرێت. ئەوە باری نائاسایی نیشتیمانی دروست دەکات."

سەرۆک ترامپ چەند جارێک هەڕەشەی داخستنی سنووری مەکسیکی کردووە و ڕۆژی هەینی وتی لەم هەفتەیەدا سنوورەکە دادەخەین ئەگەر مەکسیک هیچ هەنگاوێک نەنێت دژی کۆچی نایاسایی.

ئەم هەڕەشەیەش بووە هۆی توڕەبوونی خاوەن کارەکان و ئەوانی دیکەش کە پێیان وایە داخستنی سنوورەکە لەوانەیە ببێتەهۆی لەکارخستنی خاڵە سنوورییەکان و کاربکاتە سەر بازرگانی. ژووری بازرگانی ئەمەریکا وتی لەگەڵ کۆشکی سپیدا قسەیان کردووە سەبارەت بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی داخستنی سنوور.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG