Accessibility links

تاڵیبان پێشوازی لە تویتەکەی سەرۆک ترامپ دەکات سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکان لە ئەفغانستان


تاڵیبان پێشوازی لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کرد کە تیایدا ڕایگەیاند تاوەکو کریسمس ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە.

وتەبێژی تاڵیبان محەمەد نایم لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەوە هەنگاوێکی ئەرێنی بوو بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکەی دەوحە."

ڕۆژی چوارشەممە سەرۆک ترامپ لە تویتێکدا وتی " دەبێت تاوەکو کریسمس ژمارەیەکی کەم لە پیاو و ئافرەتە ئازاکانمان لە ئەفغانستان بمێننەوە."

لە مانگی دوودا ڕێکەوتنی دەوحە لە نێوان تاڵیبان و ئەمەریکادا واژۆ کرا و تیایدا پلان داڕێژرا بۆ کشاندنەوەی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان، لە بەرامبەر ئەوەشدا تاڵیبان گرەنتی ئاسایشی ئەفغانستان بدات و نەیکاتە سەکۆیەک بۆ هێرشەکانی دژی ڕۆژئاوا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG