Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت ئەگەر دانوستانەکان لەگەڵ تاڵیبان سەرکەوتوو بن ئەوا ڕێکەوتنی ئاشتی واژۆ دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاند ئەگەر دانوستانەکان لەگەڵ تاڵیبان سەرکەوتوو بن و ببنە هۆی کۆتای هێنان بە جەنگی هەژدە ساڵەی ئەفغانستان ئەوا ڕێکەوتنی ئاشتی لەگەڵ تاڵیبان واژۆ دەکات.

سەرۆک ترامپ لە باخچەکەی کۆشکی سپی پێش ئەوەی بە سەردانێکی فەڕمی دوو ڕۆژیی بەرەو هیندستان بەڕێبکەوێت لە وەڵامێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی " بەڵێ، ناوەکەم دەخەمە سەر ڕێکەوتنەکە."

ئەم لێدوانەی سەرۆک ترامپ دوای دەستپێکردنی ئاگربەستە کاتیەکەی ئەفغانستان دێت دوای ئەوەی تاڵیبان و ئەمەریکا و هێزەکانی ئەفغانستان ڕێکەوتن لەسەر " کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان " بۆ ماوەی هەفتەیەک.

سەرۆک ترامپ ئاماژەی بەو جۆرە ڕێکەوتنە نەدا کە ئامادەیە واژۆی بکات، بەڵام وتی بڕیارەکان بەندن بەو پێشڕەوییانەوە کە دەکرێن لە میانەی ئاگربەستە کاتییەکەدا.

وتیشی " دەمەوێت ببینم ئەم هەفتەیە چۆن دەڕوات. ئەگەر لە ماوەی ڕۆژەکانی داهاتوودا سەرکەوتوو بێت ئەوا ناوی خۆمی دەخەمە سەر. ئێستا کاتی ئەوەیە سەربازەکان بگەڕێنەوە بۆ نیشتیمان، ئەوانیش دەیانەوێت کۆتای پێبێت."

وتیشی " پێم وایە تاڵیبانیش دەیانەوێت بگەن بە ڕێکەوتنێک، ئەوانیش هیلاک بوون لە شەڕکردن."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG