سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ داوای لە هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش کرد یارمەتی بدەن لە نوێکردنەوەی لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکە سەبارەت بە هێرشە کیمیاییەکان لە سوریا و وتی پێویستە ڕێگە نەدرێت بە بەشار ئەسەد ئەو چەکە بەکاربهێنێت.
سەرۆک ترامپ لە تویتەر نوسیویەتی " پێویستیەک هەیە بۆ ئەوەی هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییە تایبەتەکەی سوریا نوێ بکەنەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ڕژێمی ئەسەد نەتوانێت کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی."
وابڕیارە ئەنجومەنی ئاسایش کە لە 15 وڵات پێکهاتووە دەنگ بدەن لەسەر دوو پڕۆژەی جیا کە یەکێکیان ئەمەریکا پێشکەشی کردووە و ئەوی تریان ڕوسیا پێشکەشی کردووە سەبارەت بە نوێکردنەوەی لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتیە تایبەتەکەی سوریا، ئەم هەنگاوەش لەوانەیە وا لە ڕوسیا بکات بۆ جاری دەیەم مافی ڤیتۆ بەکار بهێنێت لە سوودی سوریا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز