Accessibility links

پشتیوانی سەرۆک تڕامپ لە خۆپێشاندەران لە ئێران


سەرۆک دانۆڵد تڕامپ
سەرۆک دانۆڵد تڕامپ

پێشتر خانم سارا سەندرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی هەڵویستی حکومەتی ئەمەریکای لە ئەم بارەیەوە ڕاگەیاند.

سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە یەکەم کاردانەوەی بەرامبەر بە خۆپێشاندانەکانی بەڕفرەوان لە شارەکانی ئێران، وێرای پشتیوانی لە خەڵکی ئێران، خوازیاری سەرنج دانی حکومەت بە خواستەکانی ناڕازییەکان بوو.

سەرۆک تڕامپ هەینی شەو لە پەیامێکی سەر تویتری خۆی دا نووسی:

"گەلێک ڕاپۆرت سەبارەت بە خۆپێشاندانەکانی بە ئاشتیانەی خەڵکی ئێران بڵاو کراونەوە کە لە گەندەڵی حکومەتبۆ بە فێڕۆدانی سامانی گشتی خەڵک بۆ دابین کردنی باری دارایی تێرۆریزم لە دەرەوە وەزاڵە هاتوون."

هەر لە ئەو پەیامەی دا جەختی کرد، "حکومەتی ئێران دەبێت لە مافەکانی خەڵکی خۆی، لە نێویان دا لە ئازادی دەربڕینی ویست و ڕوانگەی خۆیان ڕێز بگرێت. جێهان چاوی لە ئەو مەسەلەیە."

هەڵبەت پێشتر خانم سارا سەندرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی هەڵویستی حکومەتی ئەمەریکای لە ئەم بارەیەوە ڕاگەیاند.

XS
SM
MD
LG