Accessibility links

کۆریای باشوور دەڵێت سەرۆک ترامپ داوای کەلوپەلی تەندروستی کردووە


ئۆفیسی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ داوای لە کۆریای باشوور کردووە کەلوپەلی تەندروستی بنێرێت بۆ ئەمەریکا، لەبەرامبەر ئەمەدا یارمەتی کۆمپانیا کۆرییەکان دەدات مۆڵەتی حکومەت ئەمەریکایان دەست بکەوێت.

ئۆفیسی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور وتی سەرۆکی وڵاتەکە مون جەی ئین دەڵێت ئەگەر وڵاتەکەی کەلوپەلی زیادەی تەندروستی هەبێت ئەوا ڕەوانەی ئەمەریکایان دەکات، ئەمەش دوای 23 خولەک لە پەیوەندییەکی تەلەفونی نێوان سەرۆک ترامپ و سەرۆکی کۆریای باشوور کە لەسەر داوای بەپەلەی سەرۆک ترامپ پەیوەندییە تەلەفونیەکە ڕێکخراوە.

مون بە سەرۆک ترامپی وتووە " کۆریای باشوور ئەوەی لە توانایدا بێت یارمەتی ئەمەریکا دەدات، ئەگەر کەلوپەلی تەندروستی زیادە هەبێت ئەوا ڕەوانەی ئەمەریکایان دەکات."

لەلای خۆشیەوە سەرۆک ترامپ بە مونی وتووە یارمەتی کۆمپانیا کۆرییەکان دەدات مۆڵەتی بەڕێوبەرایەتی خواردن و دەرمانی ئەمەریکا وەربگرن بۆ کەلوپەلەکانیان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG