Accessibility links

کۆشکی سپی دەڵێت سەرۆک نایەوێت جارێکی دیکە کاری حکومەت رابگرێت، بەڵام ئەگەر پێویست بێت ئەنجامی دەدات.


کۆشکی سپی یەکشەمە گوتی سەرۆک ئامادەیە سەر لە نۆی حکومەت دابخات یان دۆخی تەنگەتاوی ڕابگەیەنێت ئەگەر کۆنگرێس ئەو پارەیەی بۆ دابین نەکات کە بۆ دیواری سنوری داوای دەکات.

سەرۆک ترامپ هەینی بەرنوسێکی یاسایی واژۆکرد کە تا ١٥ی مانگی ٢ بودجە بۆ ئەو ئاژانسانەی حکومەتی دابیندەکات کە پێشتر داخرابوون.

بەرپرسی کارمەندانی کۆشکی سپی مایک مۆلڤانی بە تەلەڤزیۆنی سی بی ئێسی گوت کە مەبەستی تڕامپ کارکردن لە گەڵ کۆنگرێسە.

مۆلڤانی گوتی سەرۆک نایەوێت جارێکی دیکە کاری حکومەت رابگرێت، بەڵام ئەگەر پێویستی بێت ئەنجامی دەدات.

ئەو گوتی، "لە بیرتان نەچیت،سەرۆک خوازیارە هەر کارێک ئەنجام بدات بۆ ئەوەی سنور بپارێزێت."

سەرۆک تڕامپ داوای بودجەی ٥ میلیارد و ٧ سەد ملیۆن دوڵار بۆ سازکردنی دیواری سنوری نێوان ئەمەریکا و مکزیک دەکات، بەڵام سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران خانمی نانسی پێلۆسی ئەمە بە پێچەوانەی ڕەوشت دەزانێت و جەخت دەکات کە کۆنگرێس ئەو بودجەیە دابین ناکات.

لە چاوپێکەوتنی یەکشەمە لە گەڵ فاکس نیوز، مالڤانی ڕاستەوخۆ وەڵامی نەدایەوە داخوا سەرۆک تڕامپ بودجەی کەمتر لە ئەو ڕادەیە داوا دەکات یان نا، بەڵام گوتی سەرۆک ئامادەیە لە سەری وتووێژ بکات.

حەکیم جێفریس نوێنەری نیویۆڕک کە ئەندامی ڕێبەری پارتی دێمۆکرات لە ئەنجومەنی نوێنەران دایە، گوتی کە دیوارێکی دوور و درێژ ناکاریگەرە و بە فیرۆدانی ئەو پارەیەیە کە خەڵک وەک باج دەیدەن بە حکومەت.

مالڤانی بە "فاکس نیوز ساندەی" گوتی کە تڕامپ بە شێوەیەکی کاتی پەسندی کرد کە کۆتایی بە داخستنی کاری حکومەت بهێنێت چونکە هەندێک دێمۆکڕات بە ئاشکرا و خۆبەخۆ هەنگاویان ناوەتە پێش و دەڵێن ئەوان پەسندی پلانی تڕامپ دەکەن بۆ ئەوەی باشتر پارێزگاری لە سنور بکرێت.

ئەو گوتی سەرۆک لە هەوڵی دیوارێکی "٢٠٠٠ مایل هەتا دەگاتە دەریا" نیە. ئەو جەختی کرد کە کۆشکی سپی دیاری کردوە کە دیوارەکە "٢٤٣ مایلە. ئەوە دیوارێکە کە پێشی بە نایاسایی بەزاندنی سنور دەگرێت".

XS
SM
MD
LG