Accessibility links

سەرۆک ترامپ داوا لە ئەنجومەنی سینات دەکات لێپێچینەوەکەی ڕەت بکەنەوە


پارێزەرانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئاماژەیان بەوەدا دۆسییەی لێپێچینەوە لە سەرۆک ترامپ ئەنجامی پڕۆسەیەکە کە لەلایەن دیموکراتەکانەوە ساختە کراوە و پێویستە لە دادگاییەکەی ئەنجومەنی سیناتدا ڕەت بکرێتەوە.

کورتەیەک لە گەواهیدانەکەی سەرۆک ترامپ پێش دادگاییکردنەکەی لە ئەنجومەنی سینات کە ڕۆژی سێشەممە دەست پێدەکات داوا دەکات بەزووترین کات سەرۆک ترامپ بێ تاوان دەربخەن و ئەو دوو تۆمەتەی خراونەتە پاڵی ڕەت بکرێنەوە.

جێی ئاماژەیە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کە دیموکراتەکان تیایدا باڵا دەستن بە کۆی دەنگ سەرۆک ترامپیان بە دوو تۆمەت تاوانبار کرد.

لە کورتەی گەواهیدانەکەی سەرۆک ترامپدا هاتووە دەڵێت " پێویستە ئەنجومەنی سینات پەلە بکەن لە ڕەت کردنەوەی ئەو دوو تۆمەتە و سەرۆک بێ تاوان دەربخەن."

هەروەها دەشڵێت " ئەو دوو تۆمەتە سووکایەتیکردنە بە دەستوور و دامەزراوە دیموکراتیەکانمان." وتیشی تۆمەتی لەکارخستنی کاروباری کۆنگرێس " بێ مانا و مەترسیدارە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG