Accessibility links

تڕامپ بە ڕاوێژکارانی دەڵێت دەیەویت ئەمەریکا لە سوریا بێتە دەر


بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتێرز سەرۆک دانۆڵد تڕامپ بە ڕاوێژکارانی گوتووە کە دەیەوێت بە ڕێگایەک دا پێشوەخت سەربازانی ئەمەریکا لە سوریا بێنێتە دەر، وەک دوو کاربەدەستی باڵای بەڕێوەبەرایەتی گوتیان واتا هەڵوێستێک کە ڕەنگە لە گەڵ بیری کاربەدەستانی لەشکری جیاوازی هەبێت کە وای دەبینن شەر لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی هێشتا تەواو نەبووە.

کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کە بۆ حەوتووی دابێت دیاری کراوە تاو و تۆی هەڵمەتی بە پێشەنگی ئەمەریکا لە دژی داعش لە سوریا دا دەکات، کە ئەمەش بە گوێرەی گوتەی ئەو کاربەدەستانەی ئەمەریکایە لە گەڵ پلانەکە ئاشنان.

دوو کاربەدەستی دیکەی بەڕێوەبەرایەتی هەینی پشتڕاستی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی واڵ ستریتیان کرد کە گوتی تڕامپ دەستوری بە وەزارەتی دەرەوە دابوو زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دوڵار لە بۆدجە بۆ هەولەکانی ئاوەدانکردەوە لە سوریا دا ڕابگرێت لە دەمێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئەو خەریکی هەڵسەنگاندنەوەی نەخشی ئەمەریکا لە ئەو شەڕە لە سوریا دایە.

تڕامپ داوای کرد ئەو پووڵە ڕابگیرێت دوای ئەوەی ئەو ڕاپۆرتەی خوێندەوە کە ئەمەریکا لە ئەم دواییانە بەڵێنی داوە ٢٠٠ ملیون دوڵاری دیکە بۆ سەقامگیرکردنەوەی ئەو ناوچانە تەرخان بکات کە لە دەوڵەتی ئیسلامییان ئەستاندوونەوە، وەک ڕۆژنامەکە نووسیوەتی.

ئەو بودجەیە لە مانگی ٢ی ئەم ساڵ لە لایەن وەزیری پێشووی دەرەوە ڕێکس تێلرسن لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەندی جیهانی لە دژی داعش لە کوێت ڕایگەیەندرا.

بڕیار سەبارەت بە سڕکردنی ئەو بودجەیە هاوكات لە گەڵ ئەو ڕاگەیەندنەی تڕامپ لە گوتارێک لە ڕێچ فیڵدی، ئۆهایۆ، پێنچ شەمەیە کە گوتی کاتی ئەوەیە بۆ ئەمەریکا لە سوریا دەربچێت.

گوتەبێژێک بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی گوتی، " بە گوێرەی ڕێنوێنی سەرۆک، وەزارەتی دەرەوە بەردەوام هەڵسەنگاندنەوە بە سەر پلەکانی هاوکاری گونجادا دەکات و داخوا چلۆن بە باشترین شێوە بکرێت کەڵکیان لێوەربگێرێن کە ئێستا جارێ درێژەیان هەیە."

XS
SM
MD
LG