Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت بەمزووانە وردەکاری کۆبوونەوەی داهاتووی لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکووردا ڕادەگەیەنێت


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئەمەریکا و کۆریای باکوور پەیوەندییەکی زۆر باش هەیە لە نێوانیاندا و بەردەوام لە پێشکەوتندایە و ئاماژەی بەوەدا بەمزووانە کات و شوێنی کۆبوونەوەی داهاتووی لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئوندا ڕادەگەیەنێت.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی " لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا لەگەڵ ڕابەر کیمدا کۆدەبمەوە. ئەوەش ڕادەگەیەنین، ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیمان هەیە."

کاتێک پرسیاری لێکرا لەسەر ئەوەی ئایا کۆریای باکوور دەبێت چی بکات پێش کۆبوونەوەکە، سەرۆک ترامپ وتی لە ساڵی ڕابردوووەوە پەیوەندییەکانم لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکووردا پێشڕەوییەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG