Accessibility links

سەرۆک ترامپ" شوێن و کاتی کۆبوونەوەی دووەم لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکووردا دیاریکراوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئەمەریکا و کۆریای باکوور ڕێکەوتوون لەسەر کات و شوێنی کۆبوونەوەی دووەم لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئوندا، بەڵام ئاماژەی بە وردەکارییەکان نەدا و وتی هەفتەی داهاتوو کات و شوێنەکە ڕادەگەیەنرێت.

سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " شوێن و کاتە دیاریکراوەکە ڕادەگەیەنین، کۆبوونەوەکە لە کۆتایی مانگی دوودا دەبێت."

وتیشی " هەفتەی داهاتوو ئەوە ڕادەگەیەنین."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ لە ماوەی رابردوودا وتی تیمێک دەنێرێت بۆ ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەکە کە لە شوێنێک لە ئاسیا ئەنجام دەدرێت لە کۆتایی مانگی دوودا.

سەرۆک ترامپ وتی گفتوگۆکان لەگەڵ کۆریای باکووردا زۆر بەباشی بەڕێوەدەچن، بەڵام ئاماژەی بە وردەکارییەکان نەدا.

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کۆریای باکوور ستیڤن بیاگۆن وتی دەبێت واشنتن لەگەڵ کۆریای باکووردا بگات بە ڕێکەوتنێک سەبارەت بە گەیشتنی شارەزایان بۆ شوێنە سەرەکییەکانی بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی کۆریای باکوور و هەروەها چۆنێتی چاودێریکردنیان، وتیشی لە کۆتاییدا دەبێت گرەنتی ئەوە بدرێت کە هەموو کۆگاکانی ماددە چالاکەکان و چەکی کۆمەڵکوژ و موشەکەکان لەناوببرێن.

بیاگۆن لە داهاتوودا داوا لە کۆریای باکوور دەکات بەتەواوەتی بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی ئاشکرا بکات و هۆشیاریدا لەوەی ئەمەریکا پلانی بەپەلەی هەیە ئەگەر پڕۆسە سیاسییەکە شکست بهێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG