Accessibility links

سەرۆک تڕامپ هەواڵی سەبارەت بە لاچوونی تێلرسن بە ڕاست نازانێت


تڕامپ لە تویتری خۆی دا نووسی کە رێکس تێلرسن "ناڕوات و لە دەمێکدا کە ئێمە پێکەوە لە سەر هەندێک بابەتی تایبەتی بۆچوونی جیاوازمان هەیە.

دانۆڵد تڕامپ سەرۆکی ئەمەریکا رۆژی هەینی هەواڵی پەیوەندیدار بە داخوازی کۆشکی سپی لە ڕێکس تێلرسن بۆ لاچوون لە پۆستی وەزارەتی دەرەوەی بە ڕاست نەزانی و گوتی ئەو لە وەزارەتی دەرەوە دەمێنێتەوە.

ڕاگەیەنەرەکانی ئەمەریکا رۆژی پێنج شەمە لە لایەن هەندێک لە کاربەدەستانی حکومەتی ئەمەریکا سەبارەت بە گەڵاڵەی کۆشکی سپی بۆ دەست نیشانکردنی مایک پامپئۆ، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی زانیاری نەهێنی ئەمەریکا هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایم کە بۆ یەکەم جار ئەو هەواڵەی چاپ کرد و هەواڵنێری ئاسۆشیتدپرێس گوتی کە ئەگەری ئەوەی سێناتۆری کۆماریخواز تام کاتن جێگری پامپیۆ لە سی ئای ئەی دا بێت، لە بژارەکانی تر پترە.

سەرۆک تڕامپ لە کاردانەوە بە ئەو هەواڵەی لە پەیامێکی تویتری دا نووسی، "ڕاگەیەنەرەکان ئەو گومانەیان هێناوەتە گۆڕ کە ئەمن ڕێکس تێلرسن م لە سەر پۆستەکەی لابردوە یا ئەوەیکە ئەو بە زوویی وەزارەتی دەرەوە بە جێ دێڵێت. هەواڵی ناڕاست!"

ئەو لە درێژە دا نووسی، رێکس تێلرسن "ناڕوات و لە دەمێکدا کە ئێمە پێکەوە لە سەر هەندێک بابەتی تایبەتی بۆچوونی جیاوازمان هەیە، بەڵام بە باشی لە گەڵ یەکتر کار دەکەین و ئەمەریکا جارێکی تر بە توندی ڕێزی لێدەگیرێت."

هەروەها تێلرسن پێشت بەیانی هەینی بڵاوبوونەوەی هەواڵی پەیوەندیدار بە لاچوونی خۆی لە پۆستی وەزارەتی دەرەوە و هەروەها لاچوونی یەکێک لە نزیکترین هاوکارانی خۆی لە ئەو وەزارەتخانەیە بە "جێگای پێکەنین" ناوزەد کرد.

نووسینگەی تام کاتن یش بە تایبەتی سەرنجی دایە ئەو بابەتە کە خۆی تیشکی خستۆتە سەر خزمەت بە خەڵکی ئەیالەتی ئارکانزاس کە نوێنەراتی ئەو خەڵکەی لە ئەستۆیە.

لە ئەم چەند مانگەی دوایی ڕاگەیەنەرەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە بوونی جیاوازی بۆچوون لە نێوان تێلرسن و سەرۆک تڕامپ سەبارەت بە هەندێک بابەتی گرنگی نێونەتەوەیی نووسیویانە، واتا ئەو ڕاپۆرتانەی کە وەزارەتی دەرەوە و کوشکی سپی پشتڕاستی نەکردوون.

XS
SM
MD
LG