Accessibility links

سەرۆک تڕامپ: هێرشەکانی موشەکی بە ئەوپەڕی باشی ئەنجامدران


هێزەکانی هاوپەیمانان جەرگەی جبەخانەی چەکەکانی کیمیایی سوریایان کردە ئامانج کە نیشان بدەن مسۆگەرن لە ئەوەی حکومەتی ئەسەد لە بەر بەکارهێنانی چەکەکانی کیمیایی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی سزای دەدەن.

سەرۆک دانۆڵد تڕامپ شەمە دوای ئەوەی دووهەمین بڕیاری هێرشی موشەکی بۆ سەر سوریا بەڕێوەچوو لە تویتری خۆی دا نووسی، "هێرشەکە بە ئەوپەڕی باشی ئەنجام درا."

هاوپەیمانانی سەرۆکی سوریا واتا رووسیا و ئێران، بە کارهێنانی هێزی زۆر لە لایەن ئەمەریکا، بەریتانیا و فەڕانسەیان بە "کردارێکی لەشکری" و "کرداری هێرشبەرانە" ناوزەد کرد و پێیان وایە کە بە کردەوە قەیرانەکانی مرۆڤایەتی لە سوریا بەرەوخراپتری دەبات.

درەنگانی شەمە، لە سەر داوای ڕووسیا، ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەی پێک هێنا.

دانا واێت، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری گوتی هەر ئامانجێکی هێرش "سەرکەوتووانە شوێنی مەبەستی خۆی پێکا." ئەم گوتانەی ناوبراو لە وەڵامی ئێدعای لەشکری رووسیایەە کە دەڵێت یەکەکانی بەرگری ئاسمانی سوریا ٧١ لە ١٠٣ لە ئەو موشەکە کرووزانەی بەردەواتە خوار کە هاوپەیمانان هاویشتوویانە سوریا.

ژنێنڕاڵ کێنێت مەک کێنزی، بەڕیوەبەری ستونەکانی هاوبەشی لەشکری لە وەزارەتی بەرگری گوتی کە ١٠٥ موشەک بۆ سەر شوێن لە لایەن هاوپەیمانانەوە کراوەتە ئامانج، و ئەمەریکا ئاگاداری کوژرانی هیچ کەسی مەدەنی نیە.

کاربەدەستانی وەزارەتی بەرگری دەڵێن هێرشەکانی موشەکی لە لایەن فڕۆکەکانی بێ فرۆکەوان و کەشتی یەکان ئەنجام دران کە موشەکەکان لە سەریان دامەزرابوون و لە دەریای مەدیتەرانەرا هاویشتران.

XS
SM
MD
LG