Accessibility links

سەرۆک ترامپ: سیئۆل بەبێ ڕەزامەندی واشنتن سزاکان لەسەر پیۆنگیانگ لانابات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی کۆریای باشوور سزاکانی سەر پیۆنگیانگ لانابات بەبێ ڕەزامەندی واشنتن، ئەوەش دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور پاشگەز بۆوە لە لێدوانەکانی کە تیایدا وتبووی وڵاتەکەی چاو دەخشێنێتەوە بە هەندێک لە سزاکانی سەر پیۆنگیانگدا.

سەرۆک ترامپ هانی هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا دەدات بەردەوام بن لە سەپاندنی سزاکان بۆ سەر کۆریای باکوور تاوەکو دەستبەرداری چەکە ناوەکییەکەی ببێت.

سەرۆک ترامپ لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە سیئۆل بیر لە لابردنی هەندێک سزا دەکاتەوە لەسەر پیۆنگیانگ، سەرۆک ترامپ وتی " ئەوە ناکەن بەبێ ڕەزامەندی ئێمە. هیچ شتێک ناکەن بەبێ ڕەزامەندی ئێمە."

وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور کانگ کیۆنگ هوا لە میانەی دانیشتنێکی پەرلەماندا وتی سیئۆل بیر لە کەمکردنەوەی هەندێک لە سزاکانی سەر پیۆنگیانگ دەکاتەوە تاوەکو هانی بدات دەستبەرداری چەکە ناوەکییەکەی بێت.

بەڵام دوای ئەوەی ڕەخنەیەکی زۆری لێگیرا لە ناوخۆی وڵاتەکەدا، کانگ لە لێدوانەکانی پاشگەز بۆوە و وتی کۆریای باکوور دەبێت یەکەمجار داوای لێبووردن بکات لەسەر ئەو هێرشانەی کە کردوویەتی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG