Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت بەمزووانە پێشبینی ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکات لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکووردا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی پێشبینی ئەوە دەکات بەمزووانە کۆبوونەوەی دووەمی لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئوندا ڕابگەیەنرێت بەڵام ئاماژەی بەوەدا شوێنی سازدانی کۆبوونەوەکە هێشتا دیاری نەکراوە.

سەرۆک ترامپ لەمیانەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئیندا وتی " کیم بەڕاستی زۆر کراوە و باش بوو، بەڕاستی پێم وایە ئەو حەز دەکات شتێک ببینێت ڕووبدات."

سەرۆکی کۆریای باشوور وتی پەیامێکی تایبەتی لە کیمەوە پێیە بۆ سەرۆک ترامپ، وتی ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون هیوادارە بەمزووانە لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا کۆببێتەوە.

سەرۆک ترامپ ئاماژەشی بەوەدا گفتوگۆیەکی باشی لەگەڵ موندا کردووە سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان دوو وڵاتەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG