Accessibility links

سەرۆک ترامپ: بەمزووانە سزاکانی سەر ئێران زیاد دەبن


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئێرانی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە بەشێوەیەکی نهێنی یۆرانیۆم دەپیتینێت و هۆشیاریدا لەوەی سزاکانی ئەمەریکا بەمزووانە و بەشێوەیەکی ئێجگار زۆر زیاد دەبن، ئەمەش لەکاتێکدا ڕێکخراوێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ساز کرد سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی ئێران لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا.

سەرۆک ترامپ وتی " هەمیشە ئێران بە نهێنی یۆرانیۆمی پیتاندووە و بەتەواوەتی ڕێکەوتنە ناوەکییە خراپەکەی پێشێلکردووە کە وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمەریکا جۆن کێری و بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی پێشوو باراک ئۆباما واژۆیان کردووە. بیرتان بێت ماوەی ئەم ڕێکەوتنە لەماوەی چەند ساڵێکی کەمدا بەسەردەچێت. سزاکان بەمزووانە و بەشێوەیەکی ئێجگار زۆر زیاد دەبن."

لەلایەکی دیکەوە نوێنەری ئێران لە دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی کازم غەریب ئابادی وتی هەموو چالاکییە ناوەکییەکانی ئێران لەژێر چاودێری دەزگای وزەی ئەتۆمیدایە.

کازم دوای کۆبوونەوە بەپەلەکەی ئەنجومەنی پارێزگارانی دەزگاکە وەکو وەڵامێک بۆ سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هیچ شتێکمان نیە بیشارینەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG