Accessibility links

سەرۆک ترامپ: شوێنی موشەکەکانی کۆریای باکوور نوێ نین


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕەخنەی لە ڕاپۆرتی میدیاکان گرت کە ئاماژەیان بەوەدا بوو کۆریای باکوور تا ئێستا ڕاینەگەیاندووە کە نزیکەی بیست بنکەی موشەکی هەیە.

سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی " هەموو زانیارییەکانمان لایە لەسەر ئەو شوێنانەی کە وتوێژییان لەسەر دەکرێت، هیچ شتێکی نوێیان تێدا نیە و هیچ شتێکی نائاساییشیان تێدا نیە."

وتیشی " من یەکەم کەس دەبم پێتان بڵێم ئەگەر هاتوو شتەکان بە ئاڕاستەیەکی خراپدا ڕۆشتن."

پیۆنگیانگ لەمساڵدا تاقیکردنەوە ناوەکیی و موشەکییەکانی ڕاگرت بەڵام بەرپرسانی کۆریای باکوور و ئەمەریکا لە دانوستانەکانیاندا هێشتا نەگەیشتوون بەوەی کۆریای باکوور ڕاگەیاندراوێک بڵاوبکاتەوە لەسەر ئەوەی قەبارە و فراوانی بەرنامە ناوەکییەکەی چەندە، هەروەها نەگەیشتوون بەوەی کە کۆریای باکوور بەڵێن بدات ئەو چەکانەی ئێستا هەیەتی بڵاویان نەکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG