Accessibility links

سەرۆک ترامپ: کرداری سەربازیی دژی کۆریای باکوور بەدڵنیاییەوە بژاردەی یەکەم نیە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کاتێک سەبارەت بەوەی کە ئایا دەیەوێت کردەوەی سەربازیی دژی کۆریای باکوور ئەنجام بدات پرسیاری لێکرالە وەڵامدا وتی "بزانین چی ڕوودەدات، بەدڵنیاییەوە ئەوە بژاردەی یەکەم نیە."

سەرۆک ترامپ دوابەدوای پەیوەندییە تەلەفونییەکەی لەگەڵ سەرۆکی چین شی جین پینگ لە کۆشکی سپی قسەی کرد.

دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بەوەی کە ئایا سەبارەت بە کۆریای باکوور چی وتووە لەگەڵ سەرۆکی چیندا پرسیاری لە سەرۆک ترامپ کرد و ئەویش لەوەڵامدا وتی " سەرۆک شی دەیەوێت شتێک لەسەر کۆریای باکوور بکات، بەڵام ڕوون نەبوو کە ئایا دەتوانێت بیکات یان نا."

سەرۆک ترامپ گفتوگۆکەی لەگەڵ سەرۆکی چیندا بە ڕاستگۆیانە و بەهێز ناودێرکرد و وتی " پەیوەندییەکی تەلەفونی زۆر باش بووە و ماوەیەکی زۆری خایاندووە."

سەرۆک ترامپ سەبارەت بە ڕەفتارەکانی ئەم دواییەی کۆریای باکوور وتی " شی لە سەدا سەد کۆکە لەگەڵ مندا. ئەویش نایەوێت ئەوە ببینێت کە لەوێ ڕوودەدات."

کۆشکی سپی ڕایگەیاند " سەرۆک ترامپ و سەرۆک شی جەختیان لە بەهێزکردنی هەماهەنگییەکانی نێوانیان و ئەنجامدانی کاری زیاتر کردۆتەوە بە ئامانجی ئەوەی چەکی ناوەکی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا نەهێڵن."

دواتر سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " شی دەیەوێت کۆریای باکوور چەکی ناوەکیی نەبێت، بەمزووانە دووبارە قسە دەکەینەوە."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG