Accessibility links

سەرۆک تڕامپ دەڵێت کۆماری ئیسلامی داوای وتووێژ دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا لە ئەم بارەیەوە زانیاری زیاتری دابین نەکرد.

سەرۆکی ئەمەریکا یەکشەمە لە کۆنفڕانسێکی کورتی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ پەیامنێران سەبارەت بە گەلێک بابەت قسەی کرد. کاتێک سەبارەت بە ئێران پرسیاری لێکرا، گوتی: "دۆخی ئەوان [کۆماری ئیسلامی] هەر باش نیە. ئەوان داوای گفتوگۆ دەکەن.

ئەمەریکا دوای هاتنەسەرکاری سەرۆک تڕامپ گوشاری بۆ سەر کۆماری ئیسلامی زیاتر کردوە. سەرۆک تڕامپ لە پێشدا لە ڕێکەوتنی ناوکی لە گەڵ ئێران هاتە دەر و پاشان دوو خۆل گەمارۆی ناوکی بۆ سەر تاران دەستپێکردەوە.

ئەمەریکا پێشتر گوتبووی کە مەبەستی ئەو گوشارانە گۆرینی ڕەفتاری کۆماری ئیسلامی ئێرانە و سەرۆکی ئەمەریکا گوتبووی کە ئامادەی وتووێژی بە بێ پێش مەرج لە گەڵ کاربەدەستانی تارانە. بەڵام ڕێبەری کۆماری ئیسلامی هەر چەشنە وتووێژی وەلانابوو.

ئەمەریکا دەڵێت کۆماری ئیسلامی گەورەترین حکومەتی پشتیوانی تێرۆریسمە؛بەرنامەی موشەکی باڵستیکی خۆی بە پێچەوانەی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش درێژەی پێدەدات و بۆتە هۆکاری ناسەقامگیری لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

XS
SM
MD
LG