Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت ئێران یاری بە ئاگر دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

دوای ئەوەی ئێران ڕایگەیاند ئەو سنوورەی تێپەڕاندووە کە بەپێی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بۆی دیاریکراوە بۆ عەمبارکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو، سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە کۆشکی سپی وتی ئێران یاری بە ئاگر دەکات.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە کۆشکی سپی لە وەڵامێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان کاتێک سەبارەت بەوەی کە ئایا هیچ پەیامێکی هەیە بۆ ئێران پرسیاری لێکرا وتی " ئێران دەزانێت چی دەکات و یاری بە ئاگر دەکات."

جێی ئاماژەیە گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران زیادیان کرد، ئەمەش ساڵێک دوای کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە و سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر تاراندا. لەلایەکی دیکەوە ئەمەریکا سزای سەپاند بەسەر ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی و کۆمەڵێک بەرپرسی باڵای دیکەی ئێرانیدا، ئەمەش وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکی لەلایەن ئێرانەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG