Accessibility links

سەرۆک ترامپ: گڵۆپی سەوزم بۆ داگیرکردنی سوریا دانەگیرساندووە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی گڵۆپی سەوزی بۆ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان هەڵنەکردووە تاوەکو هێرش بکاتە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئاماژەشی بەوەدا ئەردۆگان ماوەیەکی زۆرە پلانی بۆ ئەم جووڵەیە داناوە، سەرۆک ترامپ وتیشی نەمویستووە ژیانی هێزەکانی ئەمەریکا بخەمە مەترسییەوە.

سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپی وتی " هەوڵدەدەم لەگەڵ تورکیادا یەکلایی بکەمەوە سەبارەت بە هێرشەکە، بەڵام سزاکان ڕووخێنەر دەبن ئەگەر وتوێژەکان لەگەڵ تورکیادا بەباشی بەڕێوە نەچن."

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ سەردانی ئەنقەرە دەکەن بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە ڕەوشی سوریا.

سەرۆک ترامپ وتی " پێم وایە کۆبوونەوەیەکی سەرکەوتوو دەکەن. ئەگەر ئەوە ڕوونەدات ئەوا سزاکان و گومرگەکان و ئەو شتانەی دیکە کە دەیسەپێنین بەسەر تورکیادا ئابووری ئەو وڵاتە دەڕووخێنن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG