Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت نامەیەکی لە ڕابەری کۆریای باکوورەوە پێگەیشتووە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ڕۆژی دووشەممە نامەیەکی گەرم و گوڕ و جوانی لە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئونەوە پێگەیشتووە.

لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی، سەرۆک ترامپ وتی پێی وایە شتێکی ئەرێنی لەگەڵ پیۆنگیانگدا ڕوودەدات بەڵام وردەکاری نەدا. هەروەها ڕوونیشی کردەوە کیم جۆنگ ئون بەڵێنەکەی خۆی بردۆتەسەر و هیچ تاقیکردنەوەیەکی ناوەکیی یاخود موشەکی مەودا فراوانی تاقی نەکردۆتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن وتی دەکرێت کۆبوونەوەی سێیەمی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون ساز بکرێت، وتیشی ئەوە بەندە بە پیۆنگیانگەوە.

بۆڵتن وتیشی ئەگەر پیۆنگیانگ ئامادە بێت ئەوا واشنتن ئامادەیە ئەم کۆبوونەوەیە ئەنجام بدات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG