Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرۆکی چیندا زۆر بەباشی بەڕێوەچووە


سەرۆک ترامپ دەڵێت گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرۆکی چین شی جین پینگدا زۆر بەباشی بەڕێوەچووە، ئەمەش دوای ئەوە دێت لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆک ترامپ وتی بەنیازە فشار بخاتە سەر پەکین تاوەکوو کۆریای باکوور ناچار بکات واز لە بەرنامە ناوەکییەکەی بهێنێت.

سەرۆک ترامپ لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ شی جین پینگدا پێی وت " وەکوو تۆ باوەڕم وایە چارەسەرێک هەیە بۆ ئەوە."

دواتر لەکاتێکدا سەرۆک ترامپ و شی قسەیان بۆ کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی کار کرد، سەرۆک ترامپ وتی " سوپاسی سەرۆک شی دەکەم بۆ ئەم هەوڵانەی دوایی کە داویەتی لەگەڵ کۆریای باکووردا و پەیوەندییە بانکییەکانی لەگەڵیاندا بڕیوە. چین دەتوانێت بە ئاسانی و بەخێرایی ئەم کێشەیە چارەسەر بکات."

گفتوگۆکانی نێوان سەرۆک ترامپ و سەرۆک شی بواری بازرگانیشی تێدابوو، بابەتێکی هەستیار کە سەرۆک ترامپ لەمێژە ڕەخنەی لە بازرگانی نێوان ئەمەریکا و چین گرتووە.

بەپێی بەڕێوبەرایەتی گشتی گومرگری چین لە ماوەی دە مانگی ساڵەکەدا، زیادەی بازرگانی چین لەگەڵ ئەمەریکادا 223 بلیۆن دۆلار بووە.

سەرۆک شی وتی داهاتوویەکی زۆر باشتر هەیە بۆ هاریکاریی بازرگانی لەنێوان ئەمەریکا و چیندا. وتیشی بڕی 250 بلیۆن دۆلار ڕێکەوتنی کار ئەنجامدراوە لەماوەی سەردانەکەی سەرۆک ترامپدا بۆ چین و وتیشی " وەبەرهێنانی چین لە ئەمەریکا بەخێرایی زیاد دەکات."

ئەمەریکا و چین گەورەترین ئابووری و سوپایان هەیە لە جیهاندا.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG