Accessibility links

سعودیە دەڵێت سەردانەکەی سەرۆک ترامپ گرنگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر


وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جەبیر وتی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپبۆ سعودیە هاریکارییەکانی نێوان ئەمەریکا و وڵاتە ئیسلامییەکان باشتر دەکات لە بەرەنگاربوونەوەیاندا دژی تیرۆر.

لە میانەی لێدوانەکانیاندا بۆ ڕۆژنامەنووسان بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند لەم مانگەدا سەرۆک ترامپ سەردانی ڕیاز و ئیسرائیل دەکات و چانسی گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستیندا باشە.

سعودیە دەبێتە یەکەم وڵات کە سەرۆک ترامپ بە فەڕمی سەردانی بکات دوای ئەوەی بووە سەرۆکی ئەمەریکا.

جەبیر سەردانەکەی سەرۆک ترامپی بۆ سعویە بە مێژوویی ناودێرکرد و وتی سەردانەکە پێک دێت لە کۆبوونەوەی نێوان سەرکردانەکانی کەنداو و سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی.

وتی " ئەمە پەیامێکی ڕوون و ئاشکرایە لەسەر ئەوەی ئەمەریکا هیچ نیازێکی خراپی نیە" بەرامبەر جیهانی عەرەبی و ئیسلامی.

وتیشی " پێمان وایە ئەمە دەبێتە باشترکردنی پەیوەندیەکانی نێوان ئەمەریکا و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و گۆڕانکاریەک دروست دەکات لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیدا."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG