Accessibility links

پوتن : سەرۆک ترامپ زانیاری نهێنی نەداوە بە ڕوسیا


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەمیانەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کاربەدەستانی ڕوسیا لە واشنتن هیچ زانیارییەکی نهێنی نەداوە بە کاربەدەستانی ڕوسیا و وتیشی بەڵگەشی هەیە سەبارەت بەوە کە بیداتە کۆنگرێس.

بەڵام سیاسەتمەدارێکی باڵای حیزبی کۆماری وتی هیچ متمانەیەکی نیە بەوەی کە پوتن دەیدات.

دوو کاربەدەستی ئەمەریکیش ڕۆژی دووشەممە وتیان سەرۆک ترامپ زانیاری نهێنی داوە بە وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەمیانەی کۆبوونەوەکەی هەفتەی پێشوودا.

پوتن لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا پاولۆ جنتیلۆنی بەپێکەنینەوە وتی ، ئەمڕۆ قسەم لەگەڵ لاڤرۆڤدا کرد، دەبێت لێی توڕە ببم چونکە ئەو زانیارییە نهێنیانەی پێ نەووتوین، نە بە منی وتووە و نە بە دەزگای هەواڵگری ڕوسیاشی وتووە، ئەوە ڕەفتارێکی خراپە کردوویەتی."

هەروەها وتی ئەگەر ئەوە دڵنیاییان دەداتەوە ئەوا ڕوسیا ئامادەیە تۆماری نوسراوی تەواوی کۆبوونەوەکەی سەرۆک ترامپ و لاڤرۆڤ بداتە کاربەدەستە ئەمەریکیەکان.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG