Accessibility links

بەڵگەنامەیەکی ستراتیژی ترامپ ڕوسیا تۆمەتبار دەکات بە دەست تێوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکەدا


بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ڕوسیا دەست وەردەداتە کاروباری سیاسیی ناوخۆی وڵاتانی جیهانەوە و ئەوەش لە بەڵگەنامەیەکدا کە شیکارییەکی تەواو دەکات سەبارەت بە مۆسکۆ و ناودێری دەکات بە ڕکابەری واشنتن سەرەڕای هەوڵەکانی سەرۆک ترامپ بۆ باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا.

ئەم ڕەخنەگرتنە لە ڕوسیا کە لە ستراتیژییە نوێیەکەی سەرۆک ترامپدا هاتووە سەبارەت بە ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەی، لەمێژە سیاسەتمەدارانی ئەمەریکا بڕوایان پێی بووە، ئەوەش ئەوەیە کە ڕوسیا بەجدیی کار دەکات بۆ لەناوبردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لەناوەوە و دەرەوەی ئەمەریکادا.

ڕاستەوخۆ لە بەڵگەنامەکەدا ئاماژە نەدراوە بە تۆمەتەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا بۆ سەر ڕوسیا کە گوایە ڕوسیا دەستی وەرداوەتە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکاوە.

جێی ئاماژەیە چەند جارێک سەرۆک ترامپ باسی لەوە کردووە کە دەیەوێت پەیوەندییەکان لەگەڵ پوتندا باش بکات سەرەڕای ئەوەی ڕوسیا کاریگەریی هەبووە لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە سوریا و ئۆکرانیادا و هەروەها هیچ پشتیوانییەکی لە ئەمەریکا نەکردووە کە جێی باسکردن بێت سەبارەت بە چارەسەرکردنی ڕەوشەکەی کۆریای باکوور.

کۆنگرێس هەر بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەمەریکا ناچار دەکات ستراتیژییەکی ئاسایشی نیشتیمانی دابنێت. بەرپرسێک کە بەشدار بووە لە ئامادەکردنی بەڵگەنامەکەدا وتی ستراتیژییە نوێیەکەی سەرۆک ترامپ کاریگەرییەکی زۆری کردۆتە سەر بیروڕای گەورە بەرپرسانی ئاسایشی نیشتیمانی نەوەک بیروڕای سەرۆک خۆی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG