Accessibility links

کۆشکی سپی ڕەتی دەکاتەوە سەرۆک ترامپ زانیاری نهێنی دابێت بە کاربەدەستانی ڕوسیا


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا مکماستەر و چەند ئەندامێکی تری بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ ئەو ڕاپۆرتانەیان ڕەت کردەوە کە گوایە سەرۆک ترامپ لە ئۆڤاڵ ئۆفیس زانیاری زۆر نهێنی دابێت بە کاربەدەستانی ڕوسیا.

مکماستەر بە ڕۆژنامەنووسانی وت "چیرۆکەکە سەرەتا لەلایەن واشنتن پۆستەوە بڵاوکرایەوە کە هەڵەیە. هیچ کاتێک سەرۆک ترامپ زانیاری نهێنی و شێوەکانی باس نەکردووە و هیچ ئەرکێکی نهێنی سەربازی باس نەکردووە ئەگەر ئەو ئەرکە خۆی ئاشکرا نەبووبێت."

مکماستەر وتی " من لەێ بووم، شتی وا نەبووە." و دواتر ڕووی کردە وێست وینگ بێ ئەوەی وڵامی ڕۆژنامەنووسان بداتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رێکس تیلەرسنیش پشتیوانی لە قسەکانی مکماستەر کرد بەهۆی ئەوەوە کە خۆی لەو کۆبوونەوەیەیەی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و باڵیۆزی ڕوسیا لەگەڵ سەرۆک ترامپدا بووە و وتی " باس لە بابەتێکی زۆر کرا، بابەتەکانیش سەبارەت بە هەوڵە هاوبەشەکان و هەڕەشەکانی ڕووبەڕوونەوەی تیرۆر بوو."

کۆمەڵێک ڕێکخراوی هەواڵی ئەمەریکا باسیان لەوە کرد سەرۆک ترامپ لە ئۆڤاڵ ئۆفیس لە کۆبوونەوەیەیەکیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ و باڵێۆزی ڕوسیا لە ئەمەریکا سێرجی کیسلیاک باسیان لە زانیاری نهێنی کردووە.

نیویۆرک تایمس باسی لە بابەتەکە کرد و وتی ئەو زانیارییانە ئەوەندە نهێنی و هەستیارن کە هێشتا لەناو حکومەتی ئەمەریکادا باس نەکراون هەروەها لەلای هاوپەیمانەکانیش باس نەکراون.

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG