Accessibility links

سەرۆک ترامپ سوپاسی قەتەڕ دەکات لەسەر هەوڵەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا


کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بە باشبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و قەتەڕ دا و هەروەها دەشڵێت سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سوپاسی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال ثانی شازادەی قەتەڕ کردووە لەسەر هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەموو جۆرەکانیەوە.

جێی ئاماژەیە لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردوودا سەرۆک ترامپ داوای لە قەتەڕ کرد چیتر کۆمەکی تیرۆریستان نەکات و وتی قەتەڕ هەر لەمێژەوە ئەو کارەی بە ئاستێکی زۆر بەرز کردووە.

هەروەها لە ساڵی ڕابردوودا هەریەک لە سعودیە و ئیماڕات و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر و ئێران قەتەڕیان تۆمەتبار کرد.

قەتەڕیش لەلای خۆیەوە هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەداوە " سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ جەختی لە پشتیوانی ئەمەریکا کردۆتەوە بۆ ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداو کە ئەنجومەنێکی بەهێزە و یەکگرتووە و لە هەمان کاتدا گرنگی دەدات بە بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی سەر ناوچەکە."

هەروەها وتیشی " دوو سەرۆکەکە باسیان لەو بوارانە کردووە کە دەکرێت هاریکاریەک هەبێت لە نێوان ئەمەریکا و قەتەڕدا بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا و هەروەها بۆ بەرپەرچدانەوەی دەسەڵاتی ئێران و شکستپێهێنانی تیرۆر."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG