Accessibility links

پشتیوانی عه‌ڕه‌بستانی سعودی و به‌حره‌ین له‌ داخوازی سه‌رۆک تڕامپ بۆ ڕاگرتنی پشتیوانی‌ قه‌ته‌ر له‌ تێڕۆرسم


سه‌رۆک دانۆڵد تڕامپ

تڕامپ گوتی که‌ به‌داخه‌وه‌ قه‌ته‌ر له‌ ڕووی مێژوویی و له‌ پله‌یه‌کی باڵادا پشتیوانی دارایی تێرۆرسم بووه‌.

عه‌ڕه‌بستانی سعودی و به‌حره‌ین شه‌مه‌ له‌ داخوازی سه‌رۆک تڕامپ بۆ ڕاگرتنی پشتیوانی‌ قه‌ته‌ر له‌ تێڕۆرسم پێشوازیان کرد، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا له‌ به‌رامبه‌ر وته‌که‌انی ڕێکس تێلرسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ که‌ خوازیاری که‌مکردنه‌وه‌ی گوشار بۆ سه‌ر دۆحه‌یه‌، کاردانه‌وه‌یه‌کیان نیشان نه‌دا.

به‌ دوای زیادبوونی گرژییه‌کانی دیپڵۆماتی ئه‌م دواییانه‌ی نێوان قه‌ته‌ر و دراوسێیکانی عه‌ڕه‌بی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌خنه‌کانی خۆی بۆ سه‌ر ئه‌و میرنشێنه‌ بچووکه‌ی که‌نداری که‌نداوی فارس زیاتر کرد و گوتی ئه‌و وڵاته‌ ده‌میکه‌ پشتیوانی له‌ تێرۆرسم ده‌کات.

تڕامپ هه‌ینی له‌ کۆنفڕانسێكی په‌یامنێری له‌ کۆشکی سپی گوتی به‌داخه‌وه‌ قه‌ته‌ر له‌ ڕووی مێژوویی و له‌ پله‌یه‌کی باڵادا پشتیوانی دارایی تێرۆرسم بووه‌. ئه‌و لێدوانانه‌ چه‌ند خوله‌ک دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ولات خوازیاری ئارامی دوو لایه‌نه‌یه‌.

تێلرسن له‌ گه‌ڵ ده‌ربڕێنی ئه‌وه‌ که‌ سنووردارکردنه‌کانی سه‌پێنراو بۆ سه‌ر قه‌ته‌ر ئاکامه‌کانی نه‌خوازراوی مرۆڤایه‌تی و بازرگانی به‌ دوادا بوو و بۆ چالاکییه‌کانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له‌ شه‌ڕی دژی داعش له‌ ناوچه‌که‌دا گرفت پێک دێنێت، خوازیاری که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و سنووردارکردنانه‌یه‌.

قه‌ته‌ر میوانداری گه‌وره‌تری پێگه‌ی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له‌ ناوچه‌که‌دایه‌، پێگه‌یه‌ک که‌ نه‌خشی گرنگی له‌ شه‌ری دژی داعش هه‌یه‌ و واشنگتن به‌ گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی پارێزه‌رانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر گرژی دیپڵۆماتی نێوان هاوپه‌یمانان خۆی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌وڵی دا لایه‌نگری له‌ هه‌ر دووک لایه‌ن بکات.

XS
SM
MD
LG