سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ یارمەتی پێشکەش وڵاتانی کەنداو کرد بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوانیان لەگەڵ قەتەڕدا و ئیماراتیش دەیەوێت سزای ئابووری بخاتە سەر قەتەڕ.
سەرۆک ترامپ لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ شازادەی قەتەڕ شێخ تەمیم بن حەمەدی دووەم داوای لێکرد دژی تیرۆر بوەستێتەوە.
کۆشکی سپیش لە بەیاننامەیەکدا وتی " سەرۆک ترامپ یارمەتی پێشکەشی لایەنەکان کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان ئەوەش لەمیانەی کۆبوونەوەیەک لە کۆشکی سپی."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز