Accessibility links

کۆشکی سپی: سەرۆک ترامپ لەگەڵ شازادەی قەتەردا گفتوگۆیان لەسەر هەڕەشەی ئێران کردووە


کۆشکی سپی وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەگەڵ شازادەی قەتەڕدا گفتوگۆیان لەسەر ئەو هەڕەشەیە کردووە کە ئێران دروستی کردوە و هەروەها جەختیان لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان قەتەڕ کردەوە لەگەڵ وڵاتانی کەنداودا.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا وتی " دوو سەرۆکەکە باسیان لە ڕەفتارەکانی ئێران کردووە کە تا دێت خراپتر دەبێت لە ناوچەکەدا و هەروەها ئەو هەڕەشەیەش کە دروستی کردووە لەسەر ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە."

وتیشی سەرۆک ترامپ جەختی لە کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتانی کەنداو کردۆتەوە.

کۆشکی سپی ڕاشیگەیاند ڕۆژی دووشەممە سەرۆک ترامپ لەگەڵ پاشا سەلمانی سعودییەدا کردووە سەبارەت بە ناکۆکییەکانی کەنداو و هەروەها بابەتە هەرێمییەکانی دیکە لەوانەش ڕەوشی سوریا و یەمەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG