Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت ئەمەریکا و ڕوسیا دەتوانن پێکەوە کار بکەن سەبارەت بە سوریا و بابەتی دیکە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی لەمیانەی کۆبوونەوە درێژەکەیدا لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکەی ڤلادیمێر پوتن لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی بیستدا کۆبوونەوەیەکەیان ئاماژەیەکی باش بووە لەسەر ئەوەی دەتوانن پێکەوە کار بکەن سەبارەت بە بابەتە هەرە گرنگەکان لەوانەش وەستاندنی شەڕ لە سوریا.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سی بی ئێن سەرۆک ترامپ وتی " پێم وایە لەگەڵ یەکتردا باش ڕێکەوتین. ئێمە هێزێکی ناوەکی بەهێزمان هەیە لە جیهاندا و ئەوانیش بە هەمان شێوە، بۆیە ڕێی تێناچێت پەیوەندییەکمان نەبێت لەگەڵ یەکتردا."

سەرۆکی ئەمەریکا ڕەخنەی لە هیلاری کلینتنی ڕکابەری گرت لە کەمپینی هەڵبژاردنەکاندا کاتێک وتی پوتن زیاتر دڵی خۆش دەبێت ئەگەر هاتوو هیلاری ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا چونکە ئەو خەرجییە زۆرە سەرف ناکات لە سوپای ئەمەریکادا کە من سەرفی دەکەم.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG