Accessibility links

کۆشکی سپی: سەرۆک ترامپ لەگەڵ پوتندا باس لە ڕەوشی کۆریای باکوور دەکات


کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بە تەلەفون قسەی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا کردووە و باسیان لە کارکردن پێکەوە بۆ چارەسەرکردنی ڕەوشە مەترسیدارەکەی کۆریای باکووریان کردووە.

سەرۆک ترامپ سوپاسی پوتنیشی کرد سەبارەت بەوەی دانی ناوە بە ئابووری بەهێزی ئەمەریکادا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیە ساڵانەییەکەیدا.

کرێملنیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سەرۆک ترامپ و سەرۆک پوتن باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوانیان کردووە و هەروەها باسیان لە ڕەوشەکەی نیمچە دوورگەی کۆریا کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG