سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سوپاسی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتنی کرد سەبارەت بە کەمکردنەوەی دیبلۆماتکارانی ئەمەریکا لە ڕوسیا و وتی " ئێستا کارمەندی کەمترمان هەیە و موچەی کەمتر دەدەین."
سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " دەمانەوێت سوپاسی بکەین چونکە ئێمە هەوڵدەدەین موچەکان کەم بکەینەوە و من زۆر سوپاسگوزاری ئەوم کە ئەو ژمارە زۆرەی کەم کردەوە.. هیچ هۆکارێک نیە بۆ گەڕانەوەیان بۆ ئەوێ."
دەرنەکەوت کە ئایا سەرۆک ترامپ گاڵتەی دەکرد یاخوود بە ڕاستی وای دەووت.
وەکوو وەڵامدانەوەیەک بۆ سزا نوێیەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ڕوسیا پوتن لە 30ی مانگی حەوتدا داوای لە واشنتن کرد 755 کارمەندی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ڕوسیا کەم بکاتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز